سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی روونکردنەوەیەک لەسەر سه‌ربڕینی گوێ درێژ له شاری سلێمانی بڵاودەکاتەوە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تدا كه وێنەیەکی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه تێیدا هاتووه، سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له كه‌ناڵی (الاتجاه) له شه‌وی (15 له‌سه‌ر 14-11-2018)، ده‌رباره‌ی بوونی حاڵه‌تێكی سه‌ربڕینی گوێ درێژ له شاری سلێمانی، هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین كه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه شێواندنێكی ئاشكرای تێدایه كه به وێنه شوێنێك ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و شوێنه له شاری سلێمانیدا نییه‌و وادیاره كه یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌فریقا بێت و كارمه‌نده‌كانی له‌و شوێنه شداشه‌یان ڕه‌شپێستن.
هه‌روه‌ها قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەشڵێت، ئەوان لێدوانێكی ئێمه‌یان شێواندووه‌و له چه‌ند شوێنێكدا بڕیویانه‌و دواتر له یه‌كیانداوه‌ته‌وه، كه به‌شێك له لێدوانه‌كه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به به‌دواداچوون بووه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بووه.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە گشت لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه دیارده‌و حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه له‌ناو شاری سلێمانیدا بوونی نییه و ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا وتویانه هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه و مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و ماندووبوونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌و ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئەوەشخراوەتەڕوو، وه‌ك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌میشه له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بین و هه‌میشه هه‌وڵه‌كانمان بۆ چه‌سپاندنی یاسا وپاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌بێت وئه‌م جۆره كارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ساردمان ناكاته‌وه له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی شاره حه‌یاته‌كه.