فازڵ میرانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بەهۆی گرفتی تەندروستیەوە لەدەرەوەی وڵاتە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بە "سپی" ڕاگەیاند ناوبراو بەهۆی گرفتی تەندروستیەوە چۆتە ئەڵمانیا و نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیوسە ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی وت  "ئەگەر ئەو نەشتەرگەریە نەبوایە میرانی سەرکردایەتی وەفدی گفتوگۆکاری پێکهێنانی حکومەتی دەکرد لەلایەن پارتی یەوە".

هەر ئەمشەو "سپی" وەک یەکەم دەزگای میدیای پێکهاتەی وەفدی دانوستانکاری پارتی بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت ئاشکراکرد.

بەگوێرەی زانیاریەکانی "سپی " وەفدی پارتی پێکهاتووە لە "ئازاد بەرواری و مەحمودە سور و حەعفەر ئیمنیکی مەکتەبی سیاسی و هێمن هەورامی سەرکردایەتی  ئومید سەباح وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم" پێکهاتووە.

هەر بە گوێرەی زانیاریەکان وەفدەکە ڕۆژی شەممە 17ی 11ی 2018 سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆدەبێتەوە یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت.

پارتی لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2017 45 کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا و براوەی یەکەمە.



PM:11:23:15/11/2018