لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە گروپی چوارەمدا، لە ئاستی یەکەم، هەردو هەڵبژاردەی کرواتیاو ئیسپانیا رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا کرواتیا یاریەکەی ٣-٢ لە ئیسپانیەکان بردەوە.
هەرچەندە لە گێمی یەکەم هیچ گۆڵ نەکرا، بەڵام کرواتیا توانی لە گێمی دووەم سێ گۆڵ لە لایەن یاریزانان، کراماریچ و جدڤاچ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥٤ و ٦٩ و ٩٣ بکات.
هەردوو گۆڵی ئیسپانیا یاریزانان، سیبایۆس و سێرجیۆ رامۆس تۆماریان کرد.
بەم شکستە ئیسپانیا بە ٦ خاڵ یەکەمی گروپەکەیەتی و کرواتیاش بە ٤ خاڵ سێیەمی گروپەکەیەتی.