وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی
ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی بۆ ساڵی داهاتوو ده‌دات و پاشکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت و خەرجی
وەزارەتەکانیش چیتر دەستکاری ناکرێت
تۆڕی هەواڵی سلێمانی نزیک لە یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ته‌واوی خه‌رجی
تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه بۆ
ساڵی 2019 خه‌رجیه‌كان چیتر ده‌ستكاری ناكرێت.
بە گوێرەی هەواكی ئەو ماڵپەڕە داهاتی هه‌رێم دیاریكراوه كه 317
ملیار دینار له‌به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێت و 378 ملیاری دیكه‌ش له‌وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتیه‌كان وه‌رده‌گیرێت و 35 ملیار دیناریش هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ
موچه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ده‌كرێت.
ڕوونیشکراوەتەوە پێشتر له‌وه‌زاره‌تی دارایی پڕۆژه بودجه‌ی
2019 ئاماده‌كراوه‌و هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانیش گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی
به‌غدا ده‌كرێت كه ئاخۆ بۆ ساڵی داهاتوو ناردنی پاره‌كه به‌رده‌وامده‌بێت یان
نا، هه‌ركات ئه‌و بابه‌ته یه‌كلابۆوه ڕاسته‌وخۆ پڕۆژه‌كه له‌وه‌زاره‌تی
داراییه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێت و دواتر ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌كرێت.
بۆ دابینكردنی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌زاره‌تی دارایی
پێویستی به‌نزیكه‌ی 900 ملیار دینار هه‌یه، له‌و بڕه‌شی كه به‌غدا بۆ موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی ده‌كات ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ی زیاتربكات، ده‌توانرێت گۆڕانكاری
له‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه بۆ ساڵی داهاتوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران بكرێت.