ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو له تكریت ٢١ کەس کوژران و برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانهى راگهیاندنى جهنگى عێراق، تەقینەوەکە كردهوهیهكى تیرۆرستیی بووەو له رێگهى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوهوه ئهنجامدراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە بەرامبەر چێشتخانەی فەلوجە لە شەقامی پزیشکان لە ناوەڕاستی تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین تەقیووەتەوەو بەوهۆیەوە ٥ کەس کوژران و ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.