هونەرمەندێکی ناسراوی کورد توشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

هونەرمەندی ناسراوی کورد "سەعید گاباری"لەسەر رێگای چەمە بۆ ھەولێر، لە سنووری پارێزگای ھەولێر تووشی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوو.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی دووەم ئۆتۆمبێلی ھونەرمەند سەعید گاباری لەسەر رێگای چەمە بۆ ھەولێر لە نزیک کەمپی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەرگەڕاوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان،  لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سوکی بریندار بووەو هونەرمەندی ناوبراو ھیچ زیانی بەرنەکەوتووە، هاوکات زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.

هونەرمەند سەعید گاباری، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی رۆژاوای کوردستان و لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی قامیشلۆ لە دایک بووە، لە منداڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.



AM:11:10:19/11/2018