ساز ئاسۆ بۆ ئەوەی بەختی بکرێتەوە کارێکی جیاواز دەکات

خانمە میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراوی کورد "ساز ئاسۆ" نهێنی دانیشتنی لەسەر کورسییەک کە لەیەکێک لە وڵاتانی بیانی گرتویەتی بۆ هەوادارانی ئاشكرا دەکات،

لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وێنەیەکی خۆی لەسەر کورسیەک لە باخچەیەکدا بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە"وتیان ئەمە کورسی شانسی باشە، ئەگەر دانیشیت لەسەر شانست باش دەبێت"،

هەروەها ئەوەشی نوسیوە،" منیش شانسم باش نییە بە گشتی بۆیە ڕام کرد دانیشتم".

ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.


PM:04:04:20/11/2018