قائیمقامی شەنگال:نوسینگەی کاروباری رفێندراوە ئێزدییەکان بازرگانی بە کچ و ژنەکانەوە دەکات

قائیمقامی شەنگال دەڵێت جارێکیتر پارتی ناتوانێت ئیدارەی شەنگال بخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، دەشڵیت ئەو نوسینگەیەی حکومەت دروستیکردووە لە دهۆک، بازرگانی بە کچ و ژنی ئێزدییەوە دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی ئاژانس فەهد حامد   قائیمقامی شەنگال رایگەیاند، هاوڵاتیانی قەزاکە رێگە نادەن قائیمقامی پێشو بگاڕێتەوە بۆ شەنگال، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەر بە پارتی دیموکرتاتی کوردستانن، لە ماوەی رابردوودا دوو جار شەنگالیان  بەجێهێشتووەو چونەتەوە بۆ دهۆک، جارێکیان لەبەرامبەر داعش و جارێکی دیکەش لەبەرامبەر حەشدی شەعبی".

وتیشی،"جارێکی دیکە پارتی ناتوانێتئیدارەی شەنگال بخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، چونکە ئێستا سەردەمی هێزی هاوڵاتیانە و هاوڵاتیانی شەنگالیش لە پارتی رازی نین و ناتوانێت حکومڕانی لە ناوچەکەدا بکات، ئەگەر بشگەڕێتەوە پارتییەکی لاواز دەبێت".

ئەو قائیمقامەی شەنگال ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە پارتی و هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق داوایان لێ کردووە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت، بەڵام رەتیکردووەتەوە و پێی وتون"هاووڵاتیانی شەنگیان منیان داناوەو بە دەنگی ئەوانی دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم".

هەروەها وتی، پارتی رێگە بە هاووڵاتیانی شەنگال نادەن بگەڕێنەوە شەنگال و رێگەش نادەن رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی عێراق هاوکاری بگەیەننە هاوڵاتیانی شەنگال و رێگاش نادەن ئەو دامودەزگایانەی کە تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندان بگەڕێنەوە".

قائیمقامی شەنگال ئاشکراشیکرد، ئەو نوسینگەیەی حکومەتیهەرێم دروستی کردووە(نوسینگەی کاروباری رفێندراوانی ئێزدی)لە دهۆک بازرگانی بە ژن و کچی ئێزدییەوە دەکات، کە بەرێگای واستە و واستە کاری ئەو ژن و کچانە لەدەستی داعش رزگاریان بووەو پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە لەدەرەوەی وڵات، بەڵام کەسانی تر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکات و بەدەیان کەسیان بە ناوی وەهمی بردووەتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی برواننامە لەو وڵاتانەی مەبەستیانە، کە ئەوەش جۆرە بازرگانییەکە بە دایک و کجانی ئێزدییەوە دەکرێت".




PM:07:00:21/11/2018