خانمە بێژەرە ناسراوەکە چوونە NRT ی راگەیاند

خانمە بێژەری دیاری هەرێمی کوردستان لە بواری هونەری و کۆمەلآیەتی هەودا ئەحمەد لە کەناڵی NRT2 دەردەکەوێتەوەو بەرنامە پێشکەش دەکات.
هەودا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی " وێڕای سوپاس و پێزانینم بۆ تامەزرۆیتان تا لەسەر شاشەی تیڤیەکانتان بم بینن بەندە لە وێزگەیەکی دی کارکردنم لە پێشکەش کردن و ئامادەکردی بەرنامەی ئێوارانی nrt2کە بەرنامەیەکی هونەری ئەدەب کلتوریە لەگەڵتان دەبم".
هەودا دوا وێستگەی ئیشکردنی لە کەناڵی KNN  بوو دوای ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر ئەو کەناڵەدا هات، ئەم بێژەرە ناسراوەش دەستی لە کارێكشایەوە.
 هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێنزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەیەک وازی لەو کەناڵە هێناوە.



PM:08:49:21/11/2018