وڵاتێکی ئەوروپی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا دەکات

وڵاتێکی ئەوروپی ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ڤیکتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق رایگەیاند سەنتەرێکی ڤیزایان لە ھەولێر کردووەتەوە و چیتر پێویست ناکات خەڵکی کوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی بەغدا بکەن.

ڤیکتۆر نیدۆپاس هەروەها رایگەیاندووە، پێشتر ئۆکرانیا و کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان ھەبووە و ئامانجمانە ئەو پەیوەندییانە زیندوو بکەینەوە.

ئۆکراینا وڵاتێکی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەوروپایە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە.



PM:03:05:22/11/2018