هاوپەیمانی داوای مۆڵەت دەکات

هاوپەیمانی نیشتیمانیی داوای پێدانی مۆڵەتی کاری حزبی لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە .

ماڵپەڕی فەرمی هاوپەیمانی بڵاویکردووەتەوە "هاوپەیمانی بە فەرمی داوای مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کردووە و سەرجەم پێداویستیەکانیشی پێسکەشکردووە".

هەر بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی ئەو حزبە "بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ کارمان کردووە و ناوی پەنجا ئەندامی دامەزرێنەری حزبەکە و زیاتر لە ٥٠٠ هاودیدمان پێشکەشکردووە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کەسانی نزیک لە بەرهەم ساڵح، دەیانەوێت حزبەکە هەڵوەشێننەوە لە بەغدا و لە ئێستاشدا ئەو کۆمەڵەیەی کە هاوپەیمانی نیشتیمانیان ڕاگەیاند دەیانەوێت مۆڵەت بۆ حزبەکە لە هەرێم وەربگرن.



PM:11:27:22/11/2018