پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە بە بۆنەی ٤١ هەمین ساڵیادی دروستبوونی حزبەکەیانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانێكی گه‌وره‌دایه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتوە «ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌كه‌كه، سڵاو له هه‌موو ئه‌و چالاكی و پیرۆزباییه گه‌ورانه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌كرێن. جه‌ژنی پارتی به دڵ و گیان سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ری پارتییه‌كه‌مان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌موو هاوڕێیانی پارتییه‌كه‌مان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان، هێزه‌كانی گه‌ریلامان، لاوان و بزووتنه‌وه‌ی ژن، دۆسته شۆڕشگێڕ و دیموكراتییه‌كانمان ده‌كه‌ین. به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كه به هاوڕێ حه‌قی قه‌رار ده‌ستپێده‌كات تا هاوڕێیان ده‌لال، زه‌كی، ئاتاكان، مه‌دیا و هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی. به‌ڵێنی به‌دیهێنانی هیواكانی شه‌هیدان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. له ساڵی ٤١هه‌مینی په‌كه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازین كه له ڕێی ئازادی و دیموكراتیدا تێكۆشان ده‌كه‌ن.»
سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکاش دەڵێت «ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان هه‌رچه‌نده به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ٢٠ ساڵی ڕابردوو زۆریش به‌هێزتر بین، پێویسته به‌گرینگییه‌وه سه‌یری ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، ئه‌م بڕیاره وه‌ك به‌شێك له پیلانگێڕییه‌كه ببینین، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان داڕێژین و له‌نێو تێكۆشاندا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین. هێزه پیلانگێڕه‌كان ماوه‌ی ٢٠ ساڵه درێژه به هێرشه فاشیست و قڕكه‌رانه‌كانیان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن، ده‌یانه‌وێت به زه‌ختی فاشیستیانه، به فێڵ و هه‌موو جۆره یارییه‌ك ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌یانه‌وێت هه‌م پارتییه‌كه‌مان و هه‌م گه‌له‌كه‌مان پارچه بكه‌ن و له دژی یه‌كتر بیانوه‌ستێننه‌وه. هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كانمان له به‌شه‌كانی دیكه له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه و له په‌كه‌كه دایانببڕن و له دژیان بوه‌ستنه‌وه. هه‌ر به‌ئاشكراش باسی ئه‌مه ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته هه‌موو كه‌س، ئێمه هه‌موومان، كادیر، هه‌موو هێزه دیموكراتیك و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان، پارتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان وریا بن و له دژی هێرشه پیلانگێڕییه‌كان كه قڕكردن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ن، بوه‌ستنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی كارا جێگه‌ی خۆیان له‌نێو شۆڕشدا بگرن و له دژی هێرشه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان، به یه‌كێتیی دیموكراتیكی كورد تێكۆشانی ئازادی زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ن و ببنه وه‌ڵام بۆ هێرشه پیلانگێڕییه‌كان.»
پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاشیگەیاندوە «پارتییه‌كه‌مان كه به ئامانجی نه‌هێشتنی ئه‌و قڕكردنه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌سه‌پێنرا، هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی هه‌بوونی كورد و ئازادی سه‌ریهه‌ڵدا. سه‌ره‌تا دابڕان له سیسته‌م و بونیادنانی سیسته‌مێكی ئه‌لته‌رناتیڤی به‌بنه‌ما گرت. له ساڵانی ١٩٨٠دا، به پێشخستنی هێڵی ئازادیی ژن و گه‌ریلا ئه‌م هه‌ڵوێسته ئایدیۆلۆژییه‌ی قوڵتر كرد. قوڵایی ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی تا گۆڕینی ڕوانگه و ده‌رخستنی له پارتیی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بۆ پارتی ئیكۆلۆژیی كۆمه‌ڵگه، ئازادیی ژن و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێشخست و له دژی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆنفیدڕالیزمی دیموكراتیكی دامه‌زراند و له نه‌ورۆزی ٢٠٠٥دا له به‌رگی كه‌جه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند.»