هونەرمەندێکی لاوی کورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

ھونەرمەندی کاریکاتێریست و بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتێری پارێزگای سنە، ئەمیر سوھەیلی، بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە، گیانی لەدەست دا.

میدیا کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە کە "شەوی ڕابردوو ئەمیر سوهەیلی لە کاتی سەفەر لەسەر ڕێگای کامیاران بۆ سنە تووشی  رووداوی هاتوچۆ بووەو گیانی لەدەستداوە".

ئەمیر سوھەیلی، لەدایکبووی 1983ی سنە و خاوەن بڕوانامەی کیمیا بووە و چالاکیی ھونەریی خۆی لە بواری ھونەری کاریکاتێر لە ساڵی 2009ەوە دەست پێکردووەو بووە بە یەکێک لە ھونەرمەندە کاریکاتێرە خاوەن بەھرە و سەلیقەکانی کورد کە لە چەندان فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی خەڵاتی گرنگی مسۆگەر کردووە.

 سوهەیلی لە چەندان فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی خەڵاتی گرنگی مسۆگەر کردووە.

وەک  خەڵاتی تایبەت و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کارتۆن کۆزۆو،  خەڵاتی و دبلۆمی شانازی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کارتۆنی humo DEVA لەژێر ناوی باشترین کاریکاتێری ساڵی 2015. هەروەها  ساڵی 2016 لە ڕۆمانیا دبلۆمی شانازیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "دەمامک لە ڕوخسارت لاببە" وەرگرت.

- لە ناوخۆی ئێرانیش وێڕای چەندان خەڵاتی جیاجیا، ھاوکات لە چەند فێستیڤاڵێک داوەر و بەڕێوەبەر بووە.

- بەڕێوەبەری یەکەم فێستیڤاڵی کایرکاتێری سنە بووە.

-لە ساڵی 2012 بەرھەمێکی لە ڕیزی پێنج بەرھەمی ھەڵبژێردراو بووە بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کاریکاتێری CLPE لە ئەمریکا و لە بەشی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیادا خەڵاتی وەرگرت.



PM:02:01:24/11/2018