" بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بۆ ١٤% زیاد دەکات"

هەندرێن دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بۆ 14% زیاد دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " "رۆژی دووشەممە وەڵامی ئەو 9 خاڵە دەدەرێتەوە کە لەلایەن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە پێشکەش بە لێژنەی دارایی حکومەت و پەرلەمانی عێراق بۆ پێداچونەوە بە پڕۆژە یاساکە کراوە".

ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی کورستان 12.6%ە، نوێنەرانی کوردیش هەوڵدەدەن بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد بکەن. 



PM:06:55:24/11/2018