چاوشئۆغڵو: بڕیارەکەی دادگای ئەورپا تەمیز دەکەن


وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند" بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی سەڵاحەددین دەمیرتاش-ەوە تەمییز دەکەنەوە".
، رایگەیاند "یەکەم، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا پێشتر سەبارەت بە دەمیرتاش بڕیارێکی جیاوازی دابوو، دووەم بە بڕوای من ئەمە بڕیارێکی سیاسییە. پێویستە دادگا کارێکی لەوشێوەیە نەکات. ئێمە پەنا دەبەینە بەر فەرمانگەی باڵا (تەمییز) لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا".
مەولود چاوشئۆغڵو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی سودێچ زایتونگ-ی ئەڵمانی رایگەیاند "یەکەم، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا پێشتر سەبارەت بە دەمیرتاش بڕیارێکی جیاوازی دابوو، دووەم بە بڕوای من ئەمە بڕیارێکی سیاسییە. پێویستە دادگا کارێکی لەوشێوەیە نەکات. ئێمە پەنا دەبەینە بەر فەرمانگەی باڵا (تەمییز) لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا. سێیەم ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا هەن کە بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ ناکەن. بۆ نموونە کەمایەتی تورک لە یۆنان سەرەڕای بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا، هێشتا ناتوانن ناوی تورکی لە دەستەکانیان بنێن. ئەسینا ماوەی ١٠ ساڵە ئەمەی جێبەجێنەکردووە. ئایا کەس فشار لە یۆنان دەکات؟".
وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە بابەتی بنەڕەتی لێرەدا بریتییە لە یاسا نەوەک سیاسەت و وتی: "ئەگەرچی دەمیرتاش بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەندامی رێکخراوەکە نییە، بەڵام ئەوەی نەشاردووەتەوە کە پشتیوانیی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکات".
هەفتەی رابردوو دادگای مافەکانی ئەوروپا داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاشی دەرکردو داوای ئازادکردنیان لە دەسەڵاتدارانی تورکی کرد.



PM:04:17:27/11/2018