وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند کۆبوونەوەکەى ئەستانە سەرکەوتوو نەبووە.
هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند 11هەمین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئەستانە بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى سووریا كه له‌لایه‌ن ڕووسیا، توركیا و ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌برا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
ناورت ڕوونیشی کردەوە ڕووسیا و ئێران به‌رده‌وامن له شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی ڕه‌تكردووەته‌وه كه بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌و پرۆسه‌یه ده‌كات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند له دانوستانه‌كانی ئەستانەدا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا دیاری نه‌كران.
جەختیشی کردەوە، له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیى بۆ قەیرانى سووریا به‌ره‌وپێشچوون ڕووینه‌داوه و دانوستانه‌كانی ئەستانە و سۆچی گه‌یشتوونه‌ته خاڵی بنبه‌ست.