تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ بۆ ئەم یاریزانە یەکلایی بووەوە


ئەمڕۆ شەممە تەلەڤزیۆنی سکای ئیتاڵی ئاشکرای کرد کە خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠١٨ بۆ لۆکا مۆدریچی کرواتی یەکلایی بۆتەوەو  بەو یاریزانە دەدرێت.
کەناڵەکە ئاشکرای کردووە، لۆکا مۆدریچ پلەی یەکەم وزۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو لە دوای ئەویش رۆناڵدۆ دێت لە پلەی دووەم.
پلەی سێیەمیش بۆ گریزمانی فەرەنسی دێت کە ئەم یاریزانە توانی مۆندیالی ٢٠١٨ بباتەوە.
بڕیاریشە لە ٣-١٢- ٢٠١٨ لە وڵاتی فەرەنساو شاری پاریس خەڵاتەکە بە لۆکا مۆدریچی کرواتی بدرێت.



PM:05:43:01/12/2018