نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) رایەگیاند، رێژەی کوژرانی هاووڵاتیانی عێراق بە بەراورد لەگەڵ مانگی رابردووکەمیکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢ی دیسەمبەر یونامی ئاماری مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لە مانگی رابردوودابەهۆی كردەوە توندوتیژییەكان و پێكدادانە چەكدارییەكانەوە، ٤١هاوڵاتی كوژراون و ٧٣ی دیكەش برینداربوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژراو و بریندارەکان لە ریزی هێزەکانی پۆلیس، تیمهكانی پاسهوانی تایبهت و بهرگری شارستانی بوون.
بەپێی راپۆرتەکەی یۆنامی، لەنێو کوژراو و بریندارەکانی مانگی رابردوودا، پارێزگای بهغدا زۆرترین پشکی قوربانی بەرکەتووە بە ٢٣ كوژراو و ٣٢ بریندار، دواتری ئەویش پارێزگای نهینهوا دێت كە ههشت كوژراو و ١٩ برینداری مەدەنی هەیە و پاشان پارێزگای ئهنبار چوار كوژراو و ١٥ برینداری ههبووه.
هەر لە راپۆرتەکەدا یۆنامی ئاشکراشی کردووە، ئهو ڕێژەیە كهمترین ڕێژهی ژمارهی قوربانییانن لهوهتهی یۆنامی له تشرینی دووهمی ٢٠١٢هوه دهستی به بڵاوكردنهوهی كردووه.
یونامی لە ساڵی ٢٠١٧دا سێ هەزارو ٢٩٨ كوژراوی تۆماركردووە لە عێراق لەگەڵ چوار هەزارو ٧٨١بریندار، پێشتریش لەئامارێكدا بڵاویكردەوە، لەتەواوی ساڵی ٢٠١٦دا نزیكەی حەوت هەزار مەدەنی لەعێراق كوژراون و زیاتر لە ١٢ هەزار كەس برینداربوون.