ئەمەریکا ئەم فڕۆکەخانەیەی هەرێمی کوردستان گەورە دەکات

ئەمریکا فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر لە دەشتی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر فراوان دەکات.
 
ئاژانسی ئانادۆل لەزاری سەرچاوەی تایبەتی خۆیەوە بڵاویکردەوە کە فڕۆکەخانەی هەریر لە ناحیەی باسرمەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن ئەمریکاوە فراوان دەکرێت.
 
پەیامنێری ئاژانسەکە زانیاری وەرگرتووە کە ئەو فڕۆکەخانەیە لە ساڵی 2015ەوە بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە بۆ شەڕی دژی داعش و هەر لەو چوارچێوەیەشدا فروان دەکرێت و گوندنشینەکانی ئەم شوێنەش دەڵێن کە بەسەدان دۆنم زەوییەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە تەلبەند کراوە.
 
ئانادۆڵ ڕوونیشی کردووەتەوە، خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەوەیان خستووەڕوو کە فڕۆکەی کارگۆ چەک و تەقەمەنی دەهێنتە ئەو فڕۆکەخانەیە و جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانش زۆر بووە.
 
ئاژانسە تورکییەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، کە گوندنشینەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، خاڵی چاودێری زۆر لەو شوێنە دروست کراون و رێکارەکانی ئەمنیش زۆر زیادکراوە، هەروەها زەوییەکانیان بێ بەرامبەر لێ داگیر کراوە و گلەییان هەیە.
 
فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر دەکەوێتە دەشتی هەریر، سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە پارێزگای هەولێر و تەنیا 75 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای هەولێرەوە دوورە، ئەم فڕۆکەخانەیە لە ساڵی 1988 دروست کراوە و 115 کلیۆمەتر لە سنووری ئێران دوورە، هەروەها لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقیش بەکارهێنراوە.



PM:07:58:05/12/2018