بەرنامەی کاری ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک دەکرێت، بەڵام تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لە خشتەی کارەکانی ئەمڕۆی پەرلەماندا نییە.

بەپێی بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردوەتەوە سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارانە بەڕێوەدەچێت کە تا ئێستا سوێندی یاساییان نەخواردووە و دوای ئەوەی بوونەتە پەرلەمانتار.

هەروەها لە تەوەرێکی دیکەشدا چەند پرۆژە یاسایەک دەخرێتەڕوو کە لە خولی پێشووی پەرلەماندا پەسەند نەکراون، هاوکات پەرلەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی وەزارەتی کارەبا.

ئەمەش لەکاتێکدایە هێشتا پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدول مەهدی تەواو کراوە، ئەگەرچی سێشەممە رابردوو پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی پشێوییەوە نەتوانرا دەنگدان لەسەر وەزارەتە ماوەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت، لە خشتەی ئەمڕۆشدا هیچ ئاماژەیەکی تیادا نییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی ئەو ٨ وەزارەتەی تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە.

کاندیدانی عادل عەبدولمەهدى بۆ ئەو هەشت وەزارەتەی کە ماوە بریتی بوون لە حاکم دارا نورەدین، کاندیدی وەزارەتی داد فالح فەیاز، کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و فەیسەل الجربا، کاندیدى وەزارەتی بەرگری و عەبدولئەمیر حەمدانی، کاندیدى وەزارەتی ڕۆشنبیری و نوری دلێمی، کاندیدى وەزارەتی پلاندانان و د. صبا تائی، کاندیدى وەزارەتى  پەروەردە و قوسەی عەبدولوەهاب، کاندیدى وەزارەتى خوێندنی باڵا و هنا‌و عمانوئیل، کاندیدی وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران.



AM:10:25:06/12/2018