وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاری کرا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاری دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12/2018، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ساز کرد. هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا پرسی متمانەبەخشین بە هەشت وەزیری حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل حەبدولمەهدی بخرێتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان، ئەو پرسە نەخرایە بەرنامەی کارەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، رایگەیاند، رۆژانی شەممە 7/12/2018 و یەکشەممە پەرلەمان درێژە بە دانیشتنەکانی دەدات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.



PM:03:13:06/12/2018