به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای دوكان، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه سه‌رپشك ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی پشوو، بۆ سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان بەهۆی لافاوەوە.
بەپیی راگەیەندراوێک، بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان لە پێناو سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان،بەڕێوەبەری خوێندگەکان سەرپشک دەکات بۆ دەوامی سبه‌ی شەمە ۸ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، بەهۆی بوونی مەترسیەکانی لافاو.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه، سه‌رپشك كراون، له ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو و مه‌ترسی بۆ سه‌ر خوێندكاران هه‌بوو، ده‌توانن بیكه‌نه پشوو.
ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی ئاگاداركرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو یاخود لافاو، لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بۆ راگرتنی ده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیاندا بكه‌ن.