پێشبینیەكانی نۆسترادامۆس بۆ ساڵی نوێ

بەگوێرەی پێشبینییەكانی ساڵی 1555ی نۆسترادامۆسی ناوداری فەرەنسی بێت، ساڵی 2019 ساڵی شەڕ و خوێن دەبێت، پێشبینی شەڕی سێیەمی جیهان دەكات لەم ساڵەدا.

نۆسترادامۆس لە سەدەی شازدەدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ جیهان لە شێوەی چوارینەی شیعری و سیمبۆلەتیكیەوە داڕشتووە، كە بەجۆرێكە لێتێگەیشتنی ئاسان نیە، چونكە زمانێكی ئاڵۆزی بەكارهێناوە، جگە لە زمانی فەرەنسی، وشەكانی شیعرەكانی لە زمانەكانی ئیتاڵی، یۆنانی، عیبری و لاتینی بژار كردووە.

بەگوێرەی نووسینەكانی خۆی، نۆسترادامۆس پێشبینی كردووە لە 2019دا پلەی گەرمای زەوی بەرز بێتەوە و بەهۆی زریانی بەهێزیشەوە بەفری بەستەڵەكان بتوێتەوە.

پێشبینیكارە فەڕەنسیەكە باسی لەوە كردووە ساڵی 2019 زەمینلەرزەی گەورە لە ئەمریكادا روودەدات، لافاوی بەرفراوانیش چەند وڵاتێكی ئەوروپی دەگرێتەوە، كە زیانی زۆر دەگەیەنن.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی نۆسترادامۆس، لەم ساڵەدا زەوی رووبەڕووی گەورەترین كاولكاری دەبێتەوە بەهۆی شەڕی ئەتۆمی و رووداوی سرووشتیەوە، گۆڕانی ئاووهەواش دەرەنجامی تۆقێنەری لێ دەكەوێتەوە، مرۆڤ گەلێكیش بەدوای سەرچاوەی ژیاندا ئاوارەی وڵاتان دەبن.

لە مێژوودا چەند پێشبینییەكی نۆسترادامۆس راست دەرچوون، لەوانەی ئاگرە گەورەكەی لەندەن لە ساڵی 1666دا، كەوتنی شا هێنری دووەمی فەرەنسا لە 1559.



AM:09:26:10/12/2018