فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی راگرت

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.

دانا محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە سپی راگەیاند" گەشتەکان بەهۆی خراپی باری کەشوهەواو ئەو تەم و مژە زۆرەوە راگیراوە کە ئاسمانی سلێمانی گرتووەو مەودای بینی زۆر کەمکردۆتەوە".

بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانە وتیشی" دوو گەشت بەهۆی خراپی باری کەشوهەواو تەمومژەوە دواکەوتووە ".

دانا محەمەد وتیشی " ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە چاکبوون و ئاسایی بوونەوەی کەشوهەواوەیە".

ئەمشەو تەمومژێکی زۆر ئاسمانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوری گرتووەو مەودای بینین کەمبۆتەوە.



PM:09:39:10/12/2018