کارمەندێکى پۆلیسی گەرمیان گیانی لەدەستدا

ئێوارەى ئەمرۆ سێشەممە ١١ی کانونی یەکەم، کارمەندێکى بەڕێوەبەرێتى پۆلیسی گەرمیان بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەگەڕەکی سیروانی قەزای کەلار، کارمەندێکی چالاکییە مەدەنییەکان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە هۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستداوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، کارمەندەکە ناوی ( جەبار عبدلڕەحمان ڕەحیم )ە، لەدایکبوی 1972ەو لە ماڵەوە لە کاتى پشوودا کارەبا گرتویەتى و گیانى لەدەستداوە.


PM:06:26:11/12/2018