"بەشە بودجەی هەرێم بۆ 14٪ زیادکرا"

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند: حكومه‌تی به‌غدا ره‌زامه‌ندیداوه‌ له‌سه‌ر زیادكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بۆ له‌ 14%.

 

به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتوە حكومه‌تی عێراق رازییبووه‌ له‌سه‌ر زیادكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق لە 12.6%-وە بۆ له‌ 14%.

 

ڕوونیشی کردووەتەوە"ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی و تاوه‌كو ئێستاش نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ جێگیركردنی بودجه‌ی هه‌رێم به‌ رێژه‌یه‌كی باشتر".

جەختیشی کردووەتەوە: دوای ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌ت كه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق پێكهێندراوه‌ ته‌واوده‌بن له‌ كاره‌كانیان، ئه‌وكاته‌ رۆژێك دیاری ده‌كرێت بۆ ناردنی پڕۆژه‌ بودجه‌ی گشتی عێراق تاوه‌كو له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ندبكرێت.

باسی لەوەشکردووە جگه‌ له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم، كورد مافی ده‌ستوری هه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ی حاكیمه‌ و پێشمه‌رگه‌ و بودجه‌ی كارپێكه‌ر له‌ عێراق وه‌رگرێت كه‌ بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری دارایی عێراق و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی.

 



PM:11:51:11/12/2018