ئەمشەو لە کاتژمێر ٨ ی شەوەوە جارێکی تر گه‌شتە ئاسمانیەکانی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی سلێمانی راگیرا.
دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لەلێدوانێکی بۆ سپی میدیا رایگەیاند" به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی ته‌مەوەله كاتژمێر ٨ ی سه‌ر له‌ئێواره‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگیراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لە درێژەی لێدوانەیەکدا وتیشی" نوسینگه‌ی كه‌شناسی فڕۆكه‌خانه پێیان راگه‌یاندوین كه راگرتنی گه‌شته‌كان تاوه‌كو كاتژمێر 10ی به‌یانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت".
لەماوەی دوو رۆژدا بەهۆی چڕی تەمومژەوە لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دووەمجار راگیران.