بودجەی هەرێم زیاد دەکرێت

پەرلەمانێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دزەیان كردوە پشكی هەرێمی كوردستان دەكرێتە لە 14%" .

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە " سپی " رایگەیاند " تائێستا رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2019 لەلای حكومەتەوە نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دزەیان كردوە پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاساكە زیادكراوەو گەیەنراوەتە لە 14%".

پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " لە كۆبوونەوەی هەردوو لیژنەی دارایی نوێنەران و لیژنەی دارایی حكومەت لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە، بابەتی پشكی هەرێمی كوردستان بە تەواوەتی یەكلاییدەكرێتەوە".

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوەشی خستەڕوو " زیادكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی 2019 بۆ خۆی دەستكەوتێكی باشەو سودی باشیشی بۆ هەرێم دەبێت".



AM:09:40:16/12/2018