وەزیری پەروەردە: دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باشە

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باشە و ئاماژەی باشیش هەیە بۆ چاككردنی پاشەكەوتی مووچە.

لەمیانەی بەشداریكردن لە یادی رۆژی ئاڵای كوردستان، ئەمرۆ دووشەممە ١٧ی كانونی یەكەم وەزیری پەروەردە رایگەیاند، دۆخی دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باشە و ئاماژەی باش هەیە بۆ چاككردن و لابردنی پاشەكەوتی مووچە.

روونیشیكردەوە، پرسی چاككردن و لابردنی پاشەكەوتی موچە پەیوەندی بە نیازی خۆپیشاندان و هەڵوێستی مامۆستایانەوە نیە بەڵكو دۆخی ئابوری هەرێم باشە.

لە ماوەی رابردوودا یەكێتی مامۆستایان لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە داوای لابردن و هەڵگرتنی پاشەكەوتی موچەی كرد بۆ ئەوەی ئەمساڵیش وەكو ساڵی رابردوو مامۆستایان خۆپیشاندان نەكەن.



AM:10:54:17/12/2018