پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق بە کەمی مایەوە

سەرباری ئەو هەموو سەردان و کۆبوونەوانەی بەرپرسانی کورد لە بەغدا، پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق بەکەمی مایەوە، پەرلەمانتارێکی کوردیش ئاشکرای کرد "پشكی كورد بە ۹ ترلیۆن و ۷۸۳ ملیار دینار دیاریكرا، كە بە ۱۲.٦۷٪ هەژمار كراوە”.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند " پرۆژە یاسای بوجەی عێراق و سێ سیناریۆ:
دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بوجەی فیدراڵی لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکرا حکومەت داوای کرد نەگەرێنرێتەوە بۆ حکومەت و لێژنەیەکی هاوبەش پێک بهێنن بۆ گۆڕانکاری لە پرۆژەیاساکەدا شایانی باسە لێژنەی دارایی دانیشتنی خۆی ساز کرد لەگەڵ لێژنەکەی حکومەت و (٤۷) خاڵی ئاراستە کردن بەڵام حکومەت تەنها (۱) خاڵی لێوەر گرتوە ئەویش زیاد کردنی بڕی تەرخانکراوەکانی پاریزگاکانە لە (۱) ترلیۆنەوە بۆ (۲) ترلێۆن ئەوەش لێژنەی دارایی نیگەران کردوە لەدانیشتنی ئەمڕۆی لێژنەی دارایدا باسی لیوەکراو نامەیەک ئاراستەی وەزارەت کراو رازی نەبونی خۆی لە و گۆرانکاریانە نیشاندا ئەمەی خوارەوەش گۆرانکاری و سیناریۆکانە:
۱_نرخی نەوت وەک خۆی مایەوەوکە خەمڵینراوە بە (٥٦) دۆلار لەکاتیکدا ئەمڕۆ نرخی برێنی بە (٥۸) دۆلارە واتە عێراق لەئیستەدا نەوت دەفرۆشێت بە کەمتر لەو نرخە بە (۷) دۆلار کەمتر واتە دەفرۆشریت لە ئیستەدا بەنزیکەی (٥۱) دۆلار.
۲_ نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی کە بانکی ناوەندی دایدەنیت بەنەگۆری مایەوەو هەر دۆلاریک بە (۱۱۸۲) دینار خەمڵێنراوە کە ئەمەش لێژنەی دارایی والێکرد داوای دانیشتنی کرد لە گەڵ راوێژکارەکانی بانکی مەر کەزی کە هۆکاری نەگۆرینی ئەم بابەتە بپرسیتەوە کە لێژنەی دارایی داوای کردوە نزیکەی (۱٥_۲٠) نمرە بگۆریت ، هەروەها بانگهێشتی چەند پسپۆرێکی داراو کرا کە بەرچاو رونی بدەن بە لیژنەی دارایی.
۳_ بڕی هەناردەی نەوت وەک خۆی مایەوە بە بڕی (۳۸۸٠٠٠٠) سێ ملێۆن هەشت سەدو هەشتا هەزار بەرمیل نەوت بێت.لە نیویدا بڕی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی هەریم بیت کە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.
٤_ هەندیک لە دەقەکانی پرۆژەیاساکە بگۆریت و دەقی نێ لە شوێنیان دابنریت بەتایبەتی هەندی دەق کە پەیوەندییان بە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمەوە لەوانە ماددەی (۱٠) _ یەکەم ، دووەم لقەکانی (ا،ب،ج) وە دانانی برگەی (۳) لەو ماددەی (۱٠) کە پەیوەندی بە هەریمەوە هەیە ئەو بڕگانەش ئەمانەی لای خوارەوەن :
ماددەی ۱٠_ یەکەم پاکتاوکردنی شایستەکانی نیوان حکومەتی هەریم و حکومەتی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی ۲٠٠٤ _۲٠۱۸ دوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی لەبەر ڕۆشنایی پشکی هەریم لە خەرجیە راستە قینە کان .
ماددەی ۱٠_دووەم ا/حکومەتی هەریم پابەندە بە هەناردەکردنی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل .
ب/تەرخانکردنی ریژەیەک لە تەرخانکراوەی هیزە پیادەکانی عێراق بۆ هیزی پیشمەرگە....
ج_هەرکات هەریم پابەند نەبوو بە پابەندیەکانیەوە ئەوا لە بودەکەی دەبڕێت.....
برگەی ۳ زیاد بکریت بۆ ماددەی (۱٠) .
سیناریۆکان :
سیناریۆی یەکەم : 
بری داهات ۱٠٥ ترلیۆن و ٥٦۹ ملیار دینار
داهاتی نەوت ۹۳ ترلیۆن و ۷٤۱ ملیار 
داهاتی تر ۱۱ترلیۆن و ۸۲۸ ملیار
خەرجیەکان : ۱۳۳ ترلیۆن و ۱٠۷ ملیار دینار
خەرجی بەکاربەر ۱٠٠ ترلیۆن و ٥۹ ملیۆن دینار
خەرجی وەبەرهینان ۳۳ترلیۆن ٤۸ ملیۆن دینار کە بری ٦ ترلیۆن و ۱۱٥ ملیاری قەرز بکریت
کورت هینان ۲۷ترلیۆن و ٥۳۸ ملیار دینار
پشکی کورد دەبیت بە ۹ترلیۆن و ۷۸۳ ملیار دینار کە بە ۱۲.٦۷٪ حساب کراوە



PM:08:00:19/12/2018