فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی تەمومژەوە جارێکی تر ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.
لە راگەیاندنێکدا لە بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی و راگەیاندنی فڕۆکەخنەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەریکردووەو کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە ئەوە دەخاتە روو " بۆ جارێکی تر ته‌مومژ گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕادەگرێ به‌هۆی بەردەوامی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه که بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین بۆ جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاگرده‌گیرێت".
هەروەها هاتووە " به‌پێ ی ڕاپۆرتێکی نوسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که پێشبینی بۆکراوه ئه‌و ته‌مومژه له که کاتژمێر (٧:١٠) ئه‌مشه‌و ٢٠١٨/١٢/١٩ ده‌ستی پێکردووه تا کاتژمێر (٨:٠٠)ی سبه‌ی به‌یانی ٢٠١٨/١٢/٢٠ بخایه‌نێت ، وه به ئاسایبوونه‌وه‌ی گەشتەکان دەستپێده‌که‌نه‌وه".
لەم مانگەدا بەهۆی تەمومژی زۆر کە ناوبەناو لە ناوچەکانی سلێمانی گرتەوە، چەندجارێک گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیراوە.