دوا بە دوای بڕیاری کشناەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، هێزه فرەنسییهكانیش له شارۆچكه‌ی گرێ سپی له نێوان منبج و كۆبانێ چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئاژانسی زهر نیوزی سوری لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، ئه‌و هێزه ئه‌مریكی و فرهنسییانهی له شارۆچكه‌ی گرێ سپی جێگیر بوون، له‌و ناوچه‌یه كشاونه‌ته‌وه
بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی فەرەنسا له شارۆچكه‌ی گرێ سپی-ەوە بۆ بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ره‌ققه گوازراونه‌ته‌وه.
دوێنێ چوارشەممە وته‌بێژی كۆشكی سپی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له سوریا راگه‌یاند، كه بڕیاربوو تا ساڵی 2021 له سوریادا بمێننه‌وه.