حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا دانه‌وه‌ی قه‌رزی بانكی كشتوكاڵی بۆ ساڵی 2019 دوابخات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سپی میدیا كه‌وتووه، تیایدا ماجد ده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمئاماژەی بەوەکردووە "به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت كراوه، ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر دواخستنی قه‌رزی بانكی كشتوكاڵی".
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەشكردووە، "دانه‌وه‌ی قه‌رزی بانكی كشتوكاڵی له لایه‌ن جوتیارانه‌وه بۆ ساڵی 2019 دواخراوه".
لە ماوەی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم بەمەبەستی جێبەجێکیردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان قه‌رزی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ده‌دایه هاوڵاتییان، به‌ڵام دواتر به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پێدانی قه‌رزه‌كان راگیران.