شاجوانی کوردستان هەڵبژێدرا

ئەمشەو شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژێردرا و دوو هاوەڵیش بۆ شاجوان دیاری کرا.

لە ڕێوڕەسمەکە میریان وەک هاوەڵی دووەمی شاجوان هەڵبژێدرا.

هەروەها هەر لەو ڕێوڕەسمەدا کارێز وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوانی ٢٠١٨ی کوردستان هەڵبژێردرا.

هەروەها لە لایەن ژالیا سیروانەوە شاجوانی ٢٠١٨ تاجی خرایە سەر و سانا وەک شاجوانی 2018 هەڵبژێردرا.
لەکۆی 107 کچ کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە ناویان بۆ پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان پێشکەش کردبوو، دوای هەڵسەنگاندنەکان تەنیا 14 کچ مابوونەوە، حەوتیان خەڵکی سلێمانی، چواریان خەڵکی هەولێر بوون، یەکێکیان لە دهۆک، یەکێک لە کەرکووک و کچێکیشیان لە هەڵەبجە بەشداری چوارەمین هەڵبژاردنی شاجوانی کورستان بوون.




AM:12:20:21/12/2018