لەشاری هەولێر لافاو دروستبوو

بەهۆی باران بارینەوە لافاو لە ژێر پردی سەیدئاوا لە شاری هەولێر دروستبووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل ژێرئاوکەوتن.

بەهۆی باران بارینەوە ئاو لە ژێر پردی سەید ئاوا دروستبووە و  تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە لە ڕێگەی پەمپەوە ئاوەکەیان دەرکردووە.

ئەمە جاری یەکەم نییە حاڵەتی دروستبوونی لافاو لە ژێر پردی سەیدئاوا لە شاری هەولێر دروست دەبێت ساڵانە و لە کاتی باران باریندا بڕێکی زۆر ئاو لە ژێر پردەکەدا کۆدەبێتەوە.

پێشتریش سرود عەبدولمەجید بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئاوەڕۆكانی گەڕەكە كۆنەكان تازە بكرێنەوە چونکە  ئاستی ئەو كۆڵانانە نزمە یاخود نزیكی ئاوەڕۆی سەرەكی سندوقیەكانن، لەکاتی باران باریندا ئەو ئاوەڕۆیانە زوو پڕ دەبن لە ئاو.



PM:01:56:21/12/2018