وادەی کۆتاییهاتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە تەنها دوو رۆژی ماوە و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت، بەرپرسانی تورکیا بەڵێنیانداوە گەمارۆکان درێژنەکرێنەوە.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بە ماڵپەڕی خەندانی وتووە، "وەک یه‌كێتى هه‌وڵێكى زۆرمانداوە و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بەرپرسانی تورکیا قسه‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌رى و به‌غدادیش قسه كراوه، تاوەکو له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى گشته‌كانی فڕۆکەخانەی ڕۆڵى خۆى هه‌بێت".
ڕاشیگەیاندووە "له ئه‌نجامى هاوڵه‌كان بەرپرسانی تورکیا به‌ڵێنیانداوه 25 ئەم مانگە، كۆتاجار بێت و گه‌مارۆکانی سەر گه‌شته‌كانى فڕۆکەخانەی سلێمانى درێژنه‌كه‌نه‌وه".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت "ئه‌گه‌ر بەرپرسانی تورکیا به‌ڵێنه‌كه‌یان برده سه‌ر ئه‌وا بێگومان فڕۆخانه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ست به گه‌شته‌كانى ده‌كاتەوە بۆ وڵاتى توركیا، بەڵام ئێمە پێمان وایە هۆكاری راگرتنی گەشتەکان سیاسییه و كاتى ئه‌وه هاتووه كێشه‌كان وه‌لابنرێن".
هاوکات تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى وتویەتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی زیانى ماددی زۆری کردووە و ناوبانگی خراپ بووە لە ئاستی دەرەوەدا، ئەوە جگە لەوەی لە ئێستادا لەسەدا 35ی گەشتەکانی کەمبووەتەوە.
رۆژی ٣٠ تشرینی دووەم "سپی" وەک یەکەم ماڵپەڕ لە زاری سەرچاوەیەکی حوکمی بەرپرسەوە بلآویکردەوە " دوای ئەو پەرەسەندنانەی لەنێوان تورکیا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رووە پۆزەتیڤەکەیدا روویداوە، پێشبینی دەکرێت پێش هاتنی ساڵی نوێ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بکرێنەوە".