گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

حکومەتی تورکیا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێوەدەڵەتی سلێمانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، تورکیا بڕیاریداوە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو 24ی مانگی ئازاری ساڵی ئایندە درێبکاتەوە.

دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 21ی ئەیلولی 2017 توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی كوردستان راگرت، مانگی ئازاری 2018 حکومەتی تورکیا گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی ئاسمانی هەولێردا کردەوە، بەڵام "بەهۆکاری سیاسی" گەمارۆکانی سەر سلێمانی تاوەکو 25ی ئەم مانگە درێژکردەوەو

پێشتر بەرپرسانی توركیا بە
تۆمەتی "هاوكاریكردنی تیرۆر" گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی راگرت، بەڵام بەرپرسانی سلێمانی ئەو تۆمەتە رەتدەكەنەوەو سەرەڕای هەوڵێکی زۆری بەرپرسانی سلێمانی دووبارە تورکیا گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بۆ سلێ مانگی دیکە درێژکردەوە.

جێی ئاماژەیە هەڵنەگرتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دوای ئەوە هات کە پەیوەندییەکانی نێوان بەرپرسانی ئەنقەرە و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە مانگی ئابی ساڵی 2017 دا گەیشتە  بنبەست و بەهۆیەوە بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.


PM:03:40:24/12/2018