ڕابەری گشتیی كۆمەڵەی ئیخوان بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانونی یەکەم، دادگای تاوانەكانی قاهیرە کۆتا بڕیاری لەبارەی محەمەد بەدیع ڕابەری گشتیی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین دا.

دادگای تاوانەكانی قاهیرە
بە تاوانی ئەنجامدانی توندوتیژی و ئاڕاستەكردنی خەڵك بۆ كاری تیرۆریستی لە پارێزگای بەنی سیوف لە باشوری میسر، سزای ١٠ ساڵ زیندانیی بەسەر محەمەد بەدیع ڕابەری گشتیی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمیندا سەپاند 

بەم سزایەوە کۆی سزای تاواکانی محەمەد بەدیع ڕابەری كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین گەیشتە ٨٥ ساڵ زیندانی و لەسەر چەند دۆسیەیەكی تریش، پڕۆسەی دادگاییكردنی محەمەد بەدیع  بەردەوامە.

محەمەد بەدیع لە ساڵی  ٢٠١٠ وەك ڕابەری گشتیی ئیخوان موسلیمین هەڵبژێردراو، لە ساڵی ٢٠١٣ لە دوای لادانی محەمەد مورسی و ئیخوان لە دەسەڵات، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە و بە چەندین تۆمەتی جیاجیا وەك تیرۆر، هاندانی خەڵك بۆ ئاژاوەگێڕی و هێرشكردنە سەر دامودەزگاكانی حكومەت دەستگیركراوە.


PM:06:25:24/12/2018