قەڵادزە...خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبوونەوە

بۆ جارێكی دووەم خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە وداوا دەكەن وەزارەتی پەروەردە وەك تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، تاقیكردنەوەی وەرزیش 100% بكاتە هەڵبژاردن.

ئەو خوێندكارانە كە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەرخۆپیشاندان دەكەن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە ئێستادا بە 50 بە 50 شێوازی پرسیارە وەزیەكان دادەڕێژرێت واتە نیوەی پرسیارەكان بە شێوەی هەڵبژاردنە و داوا دەكەن تەواوی تاقیكردنەوە وەرزیەكان بكرێتە هەڵبژاردن.

هەفتەی رابردووش، قوتابیانی دەڤەری راپەڕین لەبەردەم هەریەك لە پەروەردەكانی پشدەر لە قەڵادزێ و راپەڕین لە رانیە، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان رێكخست، ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست لە قەڵادزێ گردبوونەتەوە.

ئەمیر حەسەن



AM:10:21:26/12/2018