په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواى شارى سلێمانى مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە لە دابەشكردنی پاره‌ى چاودێرى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه‌و ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 26ی کانونی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می قۆناغی (بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی) ده‌كه‌ین كه سبه‌ینێ ڕۆژی پێنچ شه‌ممه به‌رواری (27 / 12 / 2018) كاتژمێر (9) ى به‌یانی سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری ناو دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕی پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه".