هاتوچۆی هه‌ولێ رراگەیاند، له ساڵی 2018دا هەزار و 348 روداوی هاتوچۆ رویانداوه به‌هۆیه‌وه 262 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هەزار و 401 كه‌سیش بریندار بوون.
فازڵ حاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری روداوەکانی هاتۆچۆی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، له ساڵی 2018 دا 79 هەزار و 500 ئۆتۆمبیێل له هه‌ردوو گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران هاورده كراون له كاتێكدا له ساڵی 2017دا 61 هەزار و 700 ئۆتۆمبێل هاوردهكرابوون.
وتیشی، هەر ئەمساڵ هەزار و 348 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه به‌هۆیه‌وه 262 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هەزار و 401 كه‌سیش برینداربوون.
فازل حاجی راشیگەیاند، ئەمساڵ 76 هەزار و 999 ئۆتۆمبێل ژمارەیان پێدراوە، و 139 هەزار و160 مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێکراوە.
هەروەها وتی، 773 هەزار و 99 ئۆتۆمبێل تۆماركراون به گوێره‌ی دواین ژماره‌ی تۆماركراوی ئۆتۆمبێل، و هەروەها 20 هەزار و 583 مۆڵه‌تی شوفێری دراوه و كۆی گشتی مۆڵه‌تی شوفێری 525 هەزار و 260 مۆڵه‌ته له‌و ژماره‌یه‌ش 59 هەزار و 435 مۆڵه‌ت به ژنان دراوه.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی 2018 دا 150 هەزار و 430 سەرپێچی کامێرا تۆماركراون، هەروەها 909 ماتۆریسكل و دوو هەزار و 160 ئۆتۆمبێل به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه ده‌ستیان بهسەرداگیراوه.