توێژینەوەیەک: تورکیا لە لیستی ئەو ١٠ وڵاتەدایە کە توانای کۆمەڵکوژی هەیە

پرۆژەى هۆشداریى خێرا بە پشتیوانیى مۆزەخانەى یادکردنەوەى هۆڵۆکۆست لە ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووتەوە و تورکیای لە ڕیزبەندی ١٠ وڵاتە یەکەمەکەی جیهاندا داناوە کە توانای کۆمەڵکوژی هەیە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بەهۆی نەمانی دیموکراسییەوە رێگا بە رووی ئەنجامدانى زوڵمی بە کۆمەڵ دا کراوەتەوە و ئەو زوڵمە بەردەوامیى هەیە.

لێکۆڵینەوەکە ئەو وڵاتانەی گرتووەتەوە کە بە لایەنی کەموە کوشتنی هەزار کەس لە وڵاتەکەیاندا روویداوە، یان هەزار کەس بۆ کوشتن کراونەتە ئامانج.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوە بە رێژەى ٣٠.٩% کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک لە پلەى یەکەمدایە. تورکیاش لە ریزبەندی ٨ دایە، واتە تورکیا دواى ئەفغانستان، میسر، باشووری سوردان، یەمەن و ئانگۆلا دێت. 



PM:11:09:27/12/2018