ئەمشەو بۆ شاری مینبەج یەکلایی کەرەوە دەبێت


شاری مینبەج کەوتۆتە نێو بەرداشی هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکان لەلایەک و هێزەکانی رژێمی سوریا کە یەپەگە داوای لێکردووە بچێتە نێو شارەکەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ‌هێزەکانی هاوپەیمانان ( ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا ) رایدەگەیەنن کە تا ئێستا هیچ لایەنێک نەچۆتە شارەکەوە.

هەموو ئاماژەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەمشەو بۆ شاری مینبەج و شەڕی سوریا و دابەشکردنی نەخشەی سەربازی ئەو وڵاتە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە، کە ئایا ناوچە کوردیەکان دەکەوێتە دەستی کام هێزی هەرێمایەتییەوە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تا ئێستا شاری مینبەج بەدەست ئەنجومەنی سەربازی مینبەجەوەیە کە سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکراتە، هەر ئەمڕۆ سووپای سوریا رایگەیاند کە لەسەرداوای خەڵکەکەی دەچینە ئەو شارەو سەروەری سوریا دەگەرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە. یەپەگەش رایگەیاند کە داوایان لە ‌هێزەکانی حکومەتی سوریا کردووە شارەکە بپارێزن.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی یەکەم هێزەکانی هاوپەیمانان داوایان کرد کە خەڵکی شارەکە بپارێزن و، تا ئێستا شارەکە هیچ لایەنێکی تیا نییە.

ساڵح موسلیم، ئەندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی پەیەدە ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی چوونی هێزەکانی سوپای سوریا و هەڵکردنی ئاڵای سوریا لەسەر دامودەزگاکانی منبجەوە ڕاست نین و هیچ هێزێکی سوپای سوریا نەهاتووەتە ناو شارەکەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، کە لە داهاتوودا شارەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە هیچ هێزێکی سوپای سوریا ناچێتە ناو شارەکە.

سالح موسلیم وتیشی، بەپێی ڕێککەوتنێکی سەربازی سنوری شاری منبج بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی سوریا بەڕێوەدەبرێت و پاراستنی ناوەندی شارەکەش لە ئێستادا تەنها لە دەست ئاسایش و ئەنجوومەنی منبجدایە.



PM:06:50:28/12/2018