وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتەش زانیاری ئاشکرادەکەن.
شەوی ڕابردوو دانا وایت، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە تویتێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

پاش دەستلەکارکێشانەوەکەی وایت، چەند میدیایەکی ئەمریکی بڵاویانکردەوە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ ناوبراو کردووە و بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تۆمەتباری کردووە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا هەریەک لە جەیمیس ماتیس وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.


PM:02:21:01/01/2019