کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕادەگرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق، ماوه‌ی كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ئاشکرا کرد و لەو ماوەیە بەدواوە کاری پێناکرێت.

لیوا نه‌شئه‌ت ئیبراهیم خه‌فاجی، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ میدیا عێراقییەکانی راگه‌یاندووه‌ "دوای ئه‌وه‌ی توانیمان له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی بۆ ده‌رچوونی كارتی نیشتمانی بگۆڕین، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کەمان له‌ ساڵی 2020 كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی راده‌گرن".

به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان توانیویانه‌ 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاتی عێراق به‌ هاووڵاتیان بده‌ن.


PM:02:36:04/01/2019