بەوێنە: یانەی ریاڵ مەدرید براهیم دیازی بە دەزگاکانی راگەیاند و هاندەران ناساند



ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید براهیم دیازی ئیسپانی بە دەزگاکانی راگەیاند و هاندەران ناساند و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ ٦ ساڵی داهاتوو واژۆ کرد.
لە لێدوانێکیدا دیاز رایگەیاند، بۆیە من یانەی ریاڵ مەدریدم هەڵبژاردووە، چوونکە باشترین یانەی جیهانە، ئەمە خەونی من بوو هاتۆتە دی، من ئێستا دڵخۆشم و دەمەوێت بە زووی بەشداری لە راهێنانەکان بکەم و ئامادەم بۆ یاریکردن.
دواتر سوپاسی یانەکەی پێشووی مانچستەرسیتی کردو  رایگەیاند ئێستا لە ژێر دەستی سۆلاری راهێنەردام و ئامادەم لە پێشەوەی یاریگا لە هەر شوێنێک بێت یاری بکەم.



PM:07:59:07/01/2019