تکریت... بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێز ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوچەیەکی سەربە تكریت ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.

میدیا عێراقیەکان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین بڵاویانکردەوە، کە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە،٨ی کانونی دووەم تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی عەقرەب لە بازگای ئەقواسی باكوری تکریت روویدا.

هەرەوەها ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکە  3 کەس کوژراون و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش برینداربوون . 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،، تەقینەوەكە لەرێگەیە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوە ئەنجامدراوە.


PM:06:18:08/01/2019