فازڵ میرانی: ئەزموونی ڕابردوو سەلماندی 50 بە 50 شکستی هێناوە

فازڵ میرانی ڕایگەیاند، لای ئێمە ئیستیحقاقی ئینتخابی گرینگە، بەڵام نەك بە فیفتی بە فیفتی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیدا، چونكە ئەزموونی ساڵانی رابردوو سەلماندی كە ئەم سیستمە سەركەوتوو نەبووهەوڵەكانی پارتی لەگەڵ لایەنەكانی تری هەرێم بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی نوێی بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان، كە لە خزمەت خەڵكی كوردستاندا بێت، بەردەوامن.

لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی، لەگەڵ كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی " هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی تری هەرێم بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی نوێی بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان، كە لە خزمەت خەڵكی كوردستاندا بێت بەردەوامن و، لەم پێناوەدا گفتۆگۆكان بۆ گەییشتن بە رێككەوتنێكی گونجاو، درێژەیان دەبێت".

ڕاشیگەیاندووە 
 "لای ئێمە ئیستیحقاقی ئینتخابی گرینگە، بەڵام نەك بە فیفتی بە فیفتی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیدا، چونكە ئەزموونی ساڵانی رابردوو سەلماندی كە ئەم سیستمە سەركەوتوو نەبوو، بەڵام پارتی رەچاوی مێژوو و سەنگی یەكێتیی نیشتمانی دەكات".



PM:08:46:08/01/2019