ئێن ئاڕ تی کەناڵەکەی دیکەی دەکاتەوە

جارێکی دیکە و بە ستافێکی ترەوە، کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی دەکرێتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکە لە شاری بەغدا دەبێت.

سرەوە عەبدولواحید، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان و خوشکی شاسوار عەبدولواحید کە سەرپەرشتی کردنەوەی کەناڵەکە دەکات ڕایگەیاند  سوپاس بۆ هەموو هاوڕێیانی ڕۆژنامەوان کە گرنگیان بە کردنەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی داو یارمەتی کەناڵەکەیاندا کە جارێکی دیکە دەستبەکاربکاتەوە کە ببێتە دەروازەیەکی میهەنی بۆ گواستنەوەی زانیاری.

لە ئێستادا ئیدارەی کەناڵەکە بە سەرپەرشتی عەبدولحەمید سائیح و ستافەکەی لە ژوری هەواڵ و بەرنامەکان و پەیامنێران و بەڕێوەبەری جێبەجێکار ئامادەن و لێرەوە ڕۆڵی من کۆتایی دێت و بڕیار بە دەستی ئەو ستافە دەبێت، بەڵام پاڵپشتی من بۆ ستافەکە و هاوڕێکانم هەر دەمێنێت.

هاوکات ئەنەس بەدری پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵەکە ئاشکرایکرد کە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئێن ئاڕتی و وازی لە کەنالی دیجلە هێناوە و بەم زوانە دەستبەکار دەبێتەوە و دەبێتە بەڕێوەبەری ژوری هەواڵی کەناڵەکە.



PM:04:05:13/01/2019