خانمە پێشکەشکارەکەی کوردماکس ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

خانمە پێشکەشکاری بەرنامی شۆ مەگزینی کەناڵی کوردماکس شۆ، لەسەر مانەوەی لە بەرنامەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەژین ئازاد، خانمە پێشکەشكاری کەناڵی کوردماکس شۆ، ڕوونکردنەوەیەکی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "سڵاو ئەزیزانم!!!سوپاس بۆ هەواڵ پرسین و نامە جوانەکانتان بۆ ئەوەی کەمن لە (شۆ مەگەزین)ماوم یان نا!!!بەڵێ بێگومان من ماوم و ئەمێنم بۆ خزمەتی ئێوە"

ئەژین کە پێشتر لە کەناڵەکانی کوردسات و خەندان کاریکردووە دەڵێت "تەنها ئەم بەرنامەیە لەگەڵ (کاک کاروخ )وامان پئ باش بوو بەرنامەیەکی ئاوا بکەین و وە کاک کاروخ_یش بیری مەگەزینی کردبوو وە لە هەمان کاتدا هەردووکمان میوانداری یەکمان کرد هیوادارم بە دڵی ئێوەش بووبێت....چاوتان ماچ ئەکەم".



PM:03:34:14/01/2019